Download Music by Mazhar khaleghi is Sevind In pm30music
متن آهنگ قدیمی سویند
♫=======پی ام سی موزیک======♫
هاتی ئاواتی دێرین
قیبلەی دڵم له لات بوو
مونسم له دووری تۆ
یادی ئاخرین نیگات بوو
تا زیندووم له بیرمه ئەو ڕۆژه
♫ … ♪♫ … ♪
وەک کەو فڕیت له هێلانەی دڵ
بازی باڵ سووتاوی خەیاڵم
له شوێنت مەنزڵ به مەنزڵ
وێڵ و ئاوارەی نێو شاران بوو
مەستی هەرد و کۆساران بوو
چاوەڕێت بووم تا هاتی
♫ … ♪♫ … ♪
هیوا و ئاواتی گیانم
ئیستا که تۆم له لا دای
سەرخوش و کامەرانم
هەرچەنده دوور بوم له باڵای تۆ
♫ … ♪♫ … ♪
له ڕوخساری ئال و واڵای تۆ
من سوێند دەخۆم به چاوی جوانت
به زولفانی پەرێشانت
ناوت ڕووناکی ئەخسته دڵ
له شەوی تاری هیجرانت
♬=======پی ام سی موزیک======♬
پخش آنلاین آهنگ مظهر خالقی به نام سویند